سەردێڕ:

وێنە.. تەرمی موھەندیس و سولەیمانی بە ئوتۆمبێلی ئەمریکی بۆ نەجەف گواسترانەوە

فۆتۆ: 
2020-01-04

50813 جار خوێندراوەتەوە

لە مەراسیمێکدا تەرمی ئەبو مەھدی موھەندیس و  و قاسم سولەیمانی بە ئوتۆمبێلی جۆری شۆفرلێتی ئەمریکی بۆ نەجەف گواسترانەوە.

ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەمی  ٢٠٢٠ بە بەشداری بەشێک لە بەرپرسانی عێراق ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە بەغدا بەرێوەچوو.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، بڕیارە ئەبومەھدی موھەندیس لە نەجەف بەخاکبسپێردرێت و قاسم سولەیمانیش دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران و رۆژی یەکشەممە لە پارێزگای کرمان بەخاکدەسپێردرێت.

ڕاشیگەیاند، لە شاری بەغدا مەڕاسیمی ماڵئاوایی لە تەرمەکانیان بە ئامادەبوونی بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لەوانە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە.

بەرەبەیانی سێی ئەم مانگە لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.