سەردێڕ:

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییەکانى دەکات بە زووترین کات عێراق بەجێبهێڵن

کاردانەوەکانی کوشتنى سولەیمانی
فۆتۆ: 
2020-01-03

6729 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا داواى لە هاوڵاتى و دیپلۆماتەکانى کردووە بە زووترین کات عێراق بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى زیادبوونى گرژى و ئاڵۆزییەکانى عێراق داوا لە هاوڵاتیی و دیبلۆماتەکانیان دەکەن بە زووترین کات عێراق بەجێبهێڵن.

ئەو داوایەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا دواى ئەوە دێت، کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی و چەند فەرماندەیەکى ترى سەربازى لە بۆردومانێکی ئەمریکادا لە بەغدا کوژران.

دواتر بەرپرسانى ئێران و لەسەرووى هەمووشیانەوە عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى شۆڕشی ئیسلامى ئەو وڵاتە هەڕەشەى تۆڵەسەندنەوەیان لە ئەمریکا کرد.