سەردێڕ:

تورکیا.. زیاتر لە ٣٠٠ كۆچبەر دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-01-02

1800 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ٣٣٠ كۆچبەریان لە پارێزگای ئەديرنە دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی رووبکەنە دەرەوەی وڵات.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامى گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شارۆچكەكانى ئەنەز، ئوزونكۆپرو و چەند گوندێکى سەر بە پارێزگاکە، ٣٣٠ کۆچبەری ناياسايى بەڕەچەڵەك، ئەفغانى، ميسرى، بەنگلاديشى، پاكستانى، سورى، عێراقى و جەزائيرییان دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوەن، کۆچبەرەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە تورکیا دەستگیردەکرێن کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە.