سەردێڕ:

سەرۆک ئەرکانی سوپای تایوان لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکدا گیانی لەدەستدا

هەشت کەس گیانیانلەدەستدا
فۆتۆ: 
2020-01-02

9810 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، بەهۆی نیشتنەوەی لەناکاوی ناچاری هێلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە، سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکە و ٧ کەسی دیکەی تیمەکەی گیانیانلەدەستداوە.

میدیاکانی تایوان بڵاویانکردەوە، وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاندووە، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی کە ١٣ سەرنشینی تێدابووە، توشی حاڵەتێکی تێکچوونی لەناکاو هاتووە و پەیوەندی لەگەڵ وێستگەکەیدا لەدەستداوە، بەهۆیەوە بەناچاری ویستویەتى بنیشێتەوە، بەڵام کەوتووەتە خوارەوە و تێیدا ٨ کەس گیانیانلەدەستداوە کە لەناویاندا شین یای مینگ، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتەی تێدایە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە دارستانێکی چڕوپڕدا کەوتووەتە خوارەوە، دۆزینەوەی تەرمەکان و ئەوانەشی کە گیانیانلەدەست نەدابوو چەندین کاتژمێری خایاندووە.

هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری ٦٠ یو ئەیچ-٦٠ئێمی رەنگ ڕەشە، کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەمریکا بەو وڵاتەی فرۆشتووە.

هـ.ب