سەردێڕ:

هونەرمەند ئاسۆ عومەر کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2019-12-30

24285 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند "ئاسۆ عومەر سوارە"ی ئەکتەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاسۆ عومەر ناسراو بە "ئاسۆ سوارە" هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کورد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە نەخۆشی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە.

ئاسۆی عومەر سوارە یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی بواری سینەما و شانۆ، زیاتر لە ٣٠ ساڵە لەوبوارەدا کاردەکات، بەشداریی چەندین کاری دراما و شانۆ و فیلمی سینەمایی کردووە، لە نێو خەڵکیدا بە کەسایەتیی "وشیار" ناسراوە، کە لە زنجیرە درامای گەردەلولدا ڕۆڵی ئەو کەسایەتییەی بینیوە.

Image may contain: one or more people, people sitting, people sleeping, bedroom and indoor

ئ.ل