سەردێڕ:

ئێران پڕۆسەیەکی نوێ لە کورە ئەتۆمییەکانیدا دەستپێدەکات

فۆتۆ: 
2019-12-24

1629 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی وزەى ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى دەستی کردووە بە چەند کارێکی نوێ لە کورەیەکی ئەتۆمیدا کە بە ئاوی قورس کاردەکات.

عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دەستەی وزەى ئەتۆمی ئێران کارکردنی وڵاتەکەى بۆ پرۆسەیەکی نوێ ڕاگەیاند، "ئامانجی ئەو هەنگاوە بۆ زیادکردنی فشارەکانە لەسەر ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی چالاکانە و کاریگەر بۆ زاڵبوونی تارانە بەسەر سزاکانی ئەمریکادا، کە ڕێگری لێدەکات نەوتەکەی لە دەرەوە بفرۆشێت".

ئاماژەى بەوەشکرد، دەستپێکردنی کارەکان لە بازنەی ناوەندی لە کورەی "ئاراک" بۆ ئاوی قورس، ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامی داوە پێشێلی ناکات، بەڵام بەرنامەکانی تاران بۆ نزیکبوونەوە لە ئاستی بەرهەمهێنانی چەک بە هێواشی بەرەو پێش دەبات.

ساڵحی بە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، "بازنەی ناوەندی گەرمی بۆ سیستمی ساردکەرەوەی کورەکە دەگوازینەوە وئەو سیستمەی کورەکە ولە ساڵی ٢٠٢١دا، بە تەواوی دەکەوێتە کار".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئاوى قورس هاوكار ده‌بێت له‌ ساردكردنه‌وه‌ى كوره‌كان، لەگەڵ به‌رهه‌مهێنانى پلۆتۆنيۆم، ئەوەش وەک به‌رهه‌مێکی ناوەندی دەتوانرێت لە چەکی ئەتۆمیدا بەکاربهێنرێت.

ئێران سوورە لەسەر پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی بۆ ئامانجی ئاشتیانە، هاوکات بەریتانیاش یارمەتی ئێران دەدات لە نوێکردنەوەی کورەی ئاراکدا، لە پێناو دیاریکردنی ئاستی ئەو بڕەی پلۆتۆنیۆم کە بەرهەمی دەهێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران لە مانگی ڕابردوودا دەستپێکردنی کارەکانی خۆی لە کورەی دووەمی بوشەهیدا ڕاگەیاند، کە ئەو کورەیە یەکێکە لە وێستگە ناوەکییە گەورەکانی ئێران.

هـ.ئـ