سەردێڕ:

لیستی ئەو ١٥ کەسەی لە ساڵی ٢٠١٩دا ملیاردێرییان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-19

3898 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی ناوی ئەو ١٥ ملیاردێرەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا نازناوی ملیاردێرییان لەدەستداوە بڵاوکردووەتەوە.

گۆڤاری فۆربس کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی بواری بزنس و لیستێکی هەمیشەیی بۆ پۆلێنکردن، چاودێریکردن و ریزبەندیکردنی ملیاردێرەکانی جیهان هەیە، لە ژمارەی ئەم هەفتەیەیدا ڕاپۆرتێکی لەبارەی ١٥ ملیاردێرەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا چیتر ملیاردێر نەماون بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا، دامەزرێنەرانی هەریەک لە کۆمپانیاکانی وی وۆرک و فۆرێڤەر٢١ی تێدایە.

هاوکات، ناوی ئەو ملیاردێرانەی کە چیتر ملیاردێر نەماون:

مایکڵ ئۆلێری دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای رایان ئێر


چوار دامەزرێنەری کۆمپانیای باریلا پاستا کە وێنەی سیانیان بەردەستە

چارلی براندس خاوەنی کۆمپانیای براندس بۆ وەبەرهێنان

خاوەنی کۆمپانیای کریسپی کریم (وێنەی خۆی بەردەست نییە)

دوو دامەزرێنەرەکەی کۆمپانیای فۆرێڤەر٢١

میگوێل ماکێڵڤی دامەزرێنەری کۆمپانیای وی وۆرک

ئادەم بۆون و جەیمس مۆنسیس دوو دامەزرێنەرەکەی کۆمپانیای یوول

جۆردن کاتزمان و دەیڤد کاتزمان و ئەلێکس فێنکێڵ دامەزرێنەرانی کۆمپانیای سمایل دایرێکت کڵەب

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەریەک لەو ملیاردێرانە لە لیستی فۆربسدا وەکو ملیاردێر نەماون و سەروەتەکەیان بۆ کەمتر لە یەک ملیار دۆلار دابەزیوە.

هـ.ب


‌بەپەلە