سەردێڕ:

وێنە.. فەیسبووک زمانی کوردی بۆ وەرگێڕانی پۆستەکان زیادکرد

فۆتۆ: 
2019-12-18

18170 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک، زمانی کوردی شێوە زاری سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی راستەوخۆ زیادکردووە.

لە ئێستادا بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن ڕاستەوخۆ بابەت و کۆمێنتەکان لەهەر زمانێکەوە وەرگێڕن بۆسەر زمانی کوردی و بە پێچەوانەشەوە.

بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینییە، لە ئێستادا لە ئاستێکی سەرەتادایە و پێویستی بە پێشخستن و پەرەپێدانە.

بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بۆ وەرگێڕانی پۆستەکان ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە.

بڕۆ بەشی رێکخستنی فەیسبووک پاشان لە بەشی وەرگێڕانی پۆستەکان زمانی کوردی ناوەندی دیاری بکە و سەیڤی بکە وەکو ئەم وێنانەی خوارەوە..