سەردێڕ:

وێنە.. سەرنجڕاکێشترین وێنەی خۆپیشاندانەکانی جیھان لەمساڵدا

پیاوێک لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتی چیلیدا
فۆتۆ: رۆیتەرز
2019-12-16

7267 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرز ژمارەیەک وێنەی لە خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری جیھاندا، وەکو وێنەی ساڵ یاخود سەرنجڕاکێش، ھەڵبژاردووە و بڵاویکردووەتەوە.

وەک بڵێی ھیچ ڕووینەدابێت، ھەرلەوکاتەی ھێزە ئەمنییەکان شوێنی خۆپیشاندەرەکان کەوتوون، پیاوێک لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتی چیلیدا خەریکی خواردنەوەی "فروکۆلا"یە.

خۆپیشاندەرێکی عێراقی لە کەربەلا بەناو دووکەڵی تایە سوتاوەکاندا تێدەپەڕێت.

ھاوڵاتییەکی خەڵکی تەکساس لە ئەمریکا وەکو پشتگیرییەک بۆ مافی کۆچبەران، بەتایبەتی پەنابەرانی مەکسیک، لەسەر ئاڵایەکی گەورەی وڵاتەکەی دەنوسێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی کۆچبەران".

بەھۆی ڕشتنی گازی فرمێسکڕێژ و ئاڵۆزییەکانەوە، لەو کاتەی ھاوڵاتیانی وڵاتی چیلی خۆپیشاندان لە دژی سیستمی ئابوری وڵاتەکەیان دەکەن، وێنەیەکی پەلکەزێڕینەیی لە وێنەکەدا دەردەکەوێت.

خۆپیشاندەران چوونەتە سەر پەیکەری شەھید لە بەیروت، پایتەختی لوبنان.

 گەنجێکی خەڵکی کشمیر بە تەلی نوکتیژ ڕوخساری خۆی ھەڵپێچاوە، لە خۆپیشاندان لە دژی حکومەتی ھیندستاندا.

 چەند گەنجێکی کوردی باکوری کوردستان لەوکاتەی خۆپیشاندان دژی لادانی سەرۆک شارەوانییەکی کورد بە کاربەدەستێکی دەوڵەت دەکەن و تەوژمی ئاویان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بەردەکەوێت، ھێشتا پەنجەیان بە مانای "سەرکەوتن" بەرزکردووەتەوە.

 کچێکی عێراقی کە لە دژی گەندەڵی بەشداری خۆپیشاندانەکانی بەغدای کردووە.

هـ.ب