سەردێڕ:

چەمچەماڵ.. بەشێک لە خوێندکارانى زانکۆ رێگەى کەرکوک سلێمانییان داخست

فۆتۆ: 
2019-12-15

7745 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، چەمچەماڵ، رزگار جەبار

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بەهۆى نەبوونى شوێنى مانەویان لە بەشەناوخۆییەکاندا، بەشێک لە خوێندکارانى زانکۆى چەرموو ڕێگەى سەرەکى کەرکوک - سلێمانییان داخست.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە چەمچەماڵ رایگەیاند، گردبوونەوەى خوێندکارەکان بەهۆى نەبوونى شوێنى مانەوەیانە لە بەشەناوخۆییەکانى زانکۆى چەرموودا.

ئاماژەى بەوەشکرد، سەرەکیترین کێشەکانى خوێندکاران نەبوونى شوێنى مانەوەیە، لەگەڵ ئەوەى بەناچارى لەو شوێنەدا ماونەتەوە، ژوورەکانى زۆر نەشیاون و لەگەڵ بارانباریندا دڵۆپە دەکات.

باسى لەوەشکردووە، زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار بەهۆى نەبوونى شوێنى مانەوە رۆژانە بە پاس هاتوچۆ دەکەن.

Image may contain: 1 person, standing, night and outdoor

Image may contain: 1 person, smiling, dancing and night

Image may contain: 2 people, people standing and outdoor

Image may contain: 1 person, standing, night, car and outdoor

Image may contain: 1 person, standing, night and outdoor