سەردێڕ:

بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال بێسەروشوێنە

فۆتۆ: 
2019-12-15

2272 جار خوێندراوەتەوە

 بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال، ماوەی چەند رۆژێکە بێسەروشوێنە.

 پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شنگال رایگەیاند، حسێن خدر، بەرێوەبەری پەروەردەی شنگال، "ماوەی دووهەفتەیە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆک دەوامی خۆی نەکردووە و بێسەروشوێنە و باس لەوە دەکرێت بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتبێت".

 ئەوەش لە کاتێکدایە بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال، لە دوای رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە بڕیاری دەرکردبوو، ڕێگە نەدرێت ڕۆژنامەنووسان بچنە خوێندنگە کوردییەکان بۆ ئامادەکردنی بابەتی ڕۆژنامەوانی.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى شنگال خوێندنى کوردییە و لە دواى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە لە دهۆک کارەکانى رایی کردووە .