سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێك شەمەندەفەرێکى ٢٠٠ تەنى رادەکێشێت

فۆتۆ: 
2019-12-15

2664 جار خوێندراوەتەوە

ئێڤان ساڤکێن کە بە قارەمانی روسی ناوى دەرکردووە و خاوەنی ژمارەی پێوانەییە، توانی شەمەندەفەرێك رابکێشێت کە کێشەکەی زیاتر لە ٢١٨ تەن دەبێت.

ساڤکێن توانی بەم کارە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی جیهانی لە وێستگەی شەمەندەفەرەکانی شاری فلادیفۆستۆك لە رۆژهەڵاتی روسیا بشکێنێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕی "روسیا تودەی" بڵاویکردووەتەوە دەرکەوتووە، لە وێستگەیەکی شەمەندەفەردا بەئامادەیی چەندین هاوڵاتی ئەو شارە ساڤکێن دوو پەتی لە شانەکانی بەستووە و بەهۆیانەوە شەمەندەفەرەکە رادەکێشێت.

هەروەها لە رابردوودا ساڤکێن توانی دوو زرێپۆشی "تی-٣٤" و "تی- ٥٤" و رێكخەرێکی بەرگری ئاسمانی " 9K33" ڕابکێشێت، جگە لەمانەش چەندین کێبڕکێی دیکەی کردووە و براوە بووە و ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە.