سەردێڕ:

وێنە.. پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکى بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لە گەرمیان دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2019-12-15

4131 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، گەرمیان، گەرمیان حەمەى پور

ئەمڕۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکیان بە مەبەستى چاودێریکردن و راوەدونانى گروپە چەکدارەکان دەستپێکرد.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە ناوچەکانى سەر رووبارى سیروان لە سنووری ناحیەکانی کۆکس و جەلەولاو قەزای خانەقین بەڕێوەدەچێت.

ئەم ئۆپراسیۆنە دواى ئەوە دێت، لە ماوەکانى رابردوودا گروپە چەکدارەکان چەندینجارهێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە.

دواترینیشیان شەوى ٢٩ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ بوو، کە چەکدارانى داعش موشەکیان ئاڕاستەى ناحیەى کوڵەجۆى سنوورى قەزاى کفرى کرد، بەهۆیەوە سمکۆ عەلى، بەڕێوەبەرى بنکەى ئاسایشى کوڵەجۆ، لەگەڵ دوو کارمەندى دیکەى ئاسایش دواى برینداربوونیان بە سەختى گیانیان لەدەستدا، هەروەها پێنج کارمەندى دیکە و دوو منداڵ و ژنێکیش برینداربوون.