سەردێڕ:

​چەمچەماڵ.. بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارییەوە خوێندکارانى زانکۆى چەرمۆ گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-12-15

2248 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، چەمچەماڵ، ڕزگار جەبار

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبون لە بەشەناوخۆییەكان خوێندكارانی زانكۆی چەرمۆ گردبوونەوە.

ئەمڕۆ خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكانی زانكۆی چەرمۆ لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی ڕەوشی بەشەناوخۆییەكانیان لەناو زانكۆكەدا گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد، ئەو خوێندكارانە كە لە ئێستادا لەناو گۆڕەپانی زانكۆی چەرمۆدا مانیانگرتووە و ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن باس لەوە دەكەن لەیەك ژووری بەشە ناوخۆییەكانیاندا ٩ خوێندکار دەمێنێتەوە و سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرما ئاوی گەرمیان بۆ دابین نەكراوە.

خوێندكاران دەشڵێن، تا ئێستا چەند جارێك بەرپرسانی زانكۆكەیان لەو كێشانە ئاگاداركردووەتەوە بەڵام بە وتەی ئەوان هیچ كەسێك بەدەمیانەوە نەهاتووە.

ساڵانە خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆو پەیمانگاكان لەبەر خراپی بەشەناوخۆییەكان خۆپیشاندان و گردبونەوە دەكەن و حكومەتیش بە بیانوی قەیرانی دارایی ئەو بابەتەی پشتگوێ خستووە.

إ.م