سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: ئاھەنگەکانی سەری ساڵ بۆ تەندروستی دڵ خراپن

فۆتۆ: 
2019-12-14

4723 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەریخستووە، ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و پشووی ئەو ڕۆژانە زیان بە تەندورستی دەگەیەنن و بەتایبەتی بۆ چالاکی دڵ خراپن.

زانکۆی لیڤەرپوڵ لە بەریتانیا توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و دەریخستووە، پشووەکانی سەری ساڵ و ئاھەنگەکان پێکەوە زیان بە تەندروستی و بەتایبەت دڵ دەگەیەنن، بەجۆرێک چالاکییەکان لەوڕۆژانەدا کەمدەبنەوە و خواردنە پڕچەوری و پڕۆتینەکان زیاد دەبن، ئەوەش کێشی کەسەکان و فشاری خوێن زیاد دەکات و چالاکی دڵ کەمدەکاتەوە، بەوەش مەترسی روودانی جەلتەی دڵ و نەخۆشیە ھاوشێوەکانی زیاد دەبن.

لە توێژینەوەکەدا کە زانایانی زانکۆی لیڤەرپوڵ ئەنجامیانداوە، ٤٦ کەسیان لەتەمەنە جیاوازەکان وەک نمونە وەرگرتووە و بەراوردی کاروچالاکی و خواردنەکانیان لە ڕۆژانی ئاسایی و ڕۆژانی سەری ساڵدا کردووە و ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، ئەو کەسانە لەڕۆژەکانی پشووی سەری ساڵدا چالاکی و جوڵەی ڕۆژانەیان کەمدەکات و لەبەرامبەریشدا، بڕی خواردنیان زۆرتر و پڕچەوری و شیرینی دەبێت، ئەوەش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەورییە زیانبەخشەکان کە ڕاستەوخۆ زیان بە ڕێڕەوی خوێن و کۆئەندامی دەمارەکان دەگەیەنن.

جولیت نورمان، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکەیە و دەڵێت، "راگەیاندنی ئەنجامی توێژینەوەکە ھاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی پشووەکانی سەری ساڵ، چونکە خەڵکی لەم ڕۆژانەدا پشوو دەدەن و زۆرتر تەماشای تەلەفزیۆن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکەن".

إ. م