سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە: دەنگۆی گۆڕینی ناوی قوتابخانەیەك لەسەر داوای كونسوڵی وڵاتێك دوورە لە ڕاستییەوە

فۆتۆ: 
2019-12-14

8490 جار خوێندراوەتەوە

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی‌ هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا وه‌ڵامی ده‌نگۆی هه‌ندێك په‌یجی سۆشیال میدیا ده‌داته‌وه‌.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕاگەیاندووە "هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیلی لەسەرداوای کۆنسوڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە  بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن".

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە،  گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر".

ڕوونکردنەوەکە ئەوەشی تێدا هاتووە "کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست ، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە ، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، وەزیری پەروەردە فەرمانیکرد کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی  بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل".