سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا ١٠ نەتەوەی جیاواز بۆ ئاشنابوون لە ئاهەنگێدا کۆدەبنەوە

فۆتۆ: 
2019-12-14

2837 جار خوێندراوەتەوە

لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمریکا مانگانە ١٠ نەتەوەی جیاواز بۆ ئاشنابوون بە کەلتوری یەکتری لە ئاهەنگێدا کۆدەبنەوە.

ئەمریکا وڵاتێک زیاد لە پێناسەیەک، لەدەرەوە بە جەنگ و سەرباز و تانک تۆپ ناسراوە ، لە ناخۆش دا پڕ پڕ لە گیانی پێکەوە ژیان و خۆشی بەشکردن لەگەڵ ئەوانی تر، لێرە جیاوازی نێوان سیاسییەکان و هاوڵاتیانی ئاسایی هێندەی جیاوازی نێوان زەمین و ئاسمانە، لێرە بە ڕوونی ئەوە دەبینیت کە ئەمریکا وڵاتێک بۆ کۆچبەر لە گەڵ کۆچبەران بنیاد نراوە.

لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا،چەمکی پێکەوە ژیان لە ئەولەویەتی نوێنەرانی شار و زانکۆ و دام و دەزگا و کڵێسا و مزگەوت و دوکاندار و باخەوانە،  ئەمشەو لەم هۆلەدا زیاد لە ١٠ نەتەوەی جیاواز پێکەوە شان بەشانی یەکتری لەگەڵ خواردنەوەی چاو قاوە دا چیرۆکی ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەوانی تر باس دەکەن.

ڕێکخەری چالاکی خۆشەیستی بۆ هەموو نەتەوەکان، یاخود ماڵێکی نێودەوڵەتی بۆ خواردنەوەی چاو قاوە، جاک تاپین بەم شێوە بۆ ئێن ئاڕ تی دوا "من ناوم جاک تاپینە، ڕێکخەری ئەم ئیڤێنتەم کە ناوی خۆشەیستی بۆ هەموو نەتەوەکان، یاخود ماڵێکی نێودەوڵەتی بۆ خواردنەوەی چاو قاوە، مەبەست لەم چالاکییە ئەوەیە کە خەڵکی نەتەوە جیاوازەکان لەگەڵ یەکتری کۆببنەوە، یەکتری بناسن و شارەزای کەلتوری یەکتری ببن، یەکەم هەینی هەموو مانگێک ئەم چالاکیە رێکدەخەین و هەر جارە و ستیەج دەدرێت بە نەتەوەیەک بۆ ئەوەی خۆیان بناسێنن چالاکی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمشەو ١٠ نەتەوەی جیاواز لێرە ئامادەن و هەندێ جار زیاتر تا ١٥ نەتەوەی جیاواز بەشداری دەکەن".

هەر نەتەوە و بە جۆرێک باس لە کەلتور و دابونەریتی خۆی دەکات، بە جۆرێک هەندێک لە ڕێگەی چیرۆک و هەندێک بە گۆرانی وتن و هەندێکی بە پۆشینی جل و بەرگ و هەندێکی تریش بە هێنانی خواردنی تایبەت بە نەتەوەکەیان.

بەناز وەک خاتونێکی کورد باس لەوە دەکات کە سەرەرای کەمی کات بەڵام هەمیشە هەوڵدەدات ئامادەی ئەم جۆرە چالاکییانە بێت بۆ ئەو گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.

لە کوردستانەوە دەچینە ژاپۆن و پرۆفیسۆر کەیگۆف گومۆرا کە بەرەگەز خەڵکی ژاپۆنە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەم شێوە لە گرنگی ئەم جۆرە چالاکی یە کۆمەڵایاتیانە دەروانێت "من ناوم کەیگۆف گۆمۆرایە و مامۆستای زانکۆم، خۆم خێزانەکەم زۆر جار بەشداری ئەم ئیڤێنتە دەکەین، زۆر بابەتی خۆش و سەرنج ڕاکیش دەبیستین لەخەڵکانی نەتەوە جیاوازکانی ترە لەیەکتری فێر دەبین."