سەردێڕ:

سەرچاوەیەک: لایەنەکان لەسەر کاندیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق رێککەوتوون

فۆتۆ: 
2019-12-14

26996 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک رایگەیاند، لایەنەکان لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانى بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق رێککەوتوون و رۆژی دووشەممە، مەرسومێک بۆ دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر دەردەکرێت و موقتەدا سەدریش لەگەڵ ئەو کاندیدەدا نییە.

سەرچاوەیەک بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە ئێستادا دیارترین ناو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق محەمەد شیاع سودانيیە و لەسەدا هەشتاى لایەنەکان لەسەر ئەو کاندیدە رازین.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، تەنها موقتەدا سەدر گرفتى لەگەڵ سودانیدا هەیە بۆ ئەو پۆستە و هێشتا یەکلانەبوونەتەوە لە ئەگەرى راسپاردنى لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پاڵپشتى دەکات یاخود نا.

رۆژى دووشەممە، کاتژمێر ١٢ى شەو ئەو ماوەیەى کە بەپێى دەستور دیاریکراوە بۆ راسپاردنى کەسێک لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق، تەواو دەبێت.

محەمەد شیاع سودانی دەستلەکارکێشانەوەى خۆى لە حزبى دەعوە بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى، و هەروەها لە هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە پەرلەمانى عیراق راگەیاند و ناوبراویش رایگەیاند، ئەو کاندیدى هیچ حزبێک نیە بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران.

رۆژى ٢٩ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ، عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیران، دەستلەکارکێشانەوەى خۆى راگەیاند، و لە یەکى ئەم مانگەش پەرلەمانى عێراق بەزۆرینەى دەنگ دەستلەکارکیشانەوەکەى پەسەندکرد.

ب.ب