فۆتۆ:
2019-12-14
118769 جار خوێندراوەتەوە
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر
وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى رایگەیاند، سبەینێ، ١٥ى کانونى یەکەمی٢٠١٩، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
روونیشیکردەوە، تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ٢٣ی ئەم مانگە، موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٩یە و دەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.