سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چیرۆکی ئەو پیاوە تەمەن ٨٨ ساڵەی بۆ بژێوی ژیانی گوێز دەفرۆشێت

مێژوویەکی درێژی لە کارکردن هەیە
فۆتۆ: 
2019-12-13

9551 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی تەمەن ٨٨ ساڵ لە خوار مەحکەمەی کۆنی سلێمانی و لەناو قەرەباڵغی بازاڕ و هوتافی فرۆشیاران، سەرقاڵی فرۆشتنی گوێزە.

مەزهەر عەبدوڵا ناسراو بە شێخ مەزهەر یەکێکە لەو کەسانەی مێژوویەکی درێژی هەیە لە کارکردنە لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ و باس لەوە دەکات کە مووچەی خانەنشینییەکەی بەشی بژێوی ژیانی ناکات بۆیە بەردەوامە لە کارکردن.