سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. فڕۆکەیەك لە شەقامێکدا دەنیشێتەوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت

فۆتۆ: 
2019-12-13

6251 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی بچوك پاش ئەوەی بە ناچارى لە یەکێك لە شەقامەکانی ویلایەتی فینێکسی ئەمەریکا نیشتەوە، خۆی کێشا بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا.

لە هەواڵێکى ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو فڕۆکەیە تەنها دوو سەرنشینی تێدا بووە کە  دوای نیشتنەوەى بە ناچاریی ئەوانیش بە سەلامەتی لە فڕۆکەکە دابەزیون و هیچ زیانێکیان پێنەگەشتووە.

بەڵام لە شوێنی نیشتنەوەکەدا فڕۆکەکە خۆی و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو شوێنەدا بوون زیانیان پێگەشتووە، دوای ئەو رووداوەش بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی ئەو ویلایەتە لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە کردووەتەوە.

ژ.ن