سەردێڕ:

ترەمپ: لەگەڵ چین گەیشتینە رێککەوتن

لە قۆناغى یەکەمدا
فۆتۆ: 
2019-12-13

2440 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ چین گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕى بازرگانى نیوانیان.

دۆناڵد ترەمپ لە هەژمارى تایبەتى خۆیى لە تویتەر نوسیویەتى، "لە قۆناغى یەکەمدا لەسەر گریبەستێکى گەورە لەگەڵ چین رێکەوتووین و بڕیارى وەرگرتنى باجیش کە کۆتاى ئەم هەفتەیە لەسەر کاڵا چینییەکان جێبەجێدەکرا هەڵوەشایەوە ".

ترەمپ ئاماژەى بە رێککەوتنەکە کردووە و دەڵێت، "کاربەدەستانى چین رەزامەندبوون لەسەر هەموارکردنەوەى بڕیارەکان لەسەر چەندین بابەت و کڕینى رێژەیەکى زۆر لە بەرهەمى کشتوکاڵیی و کاڵاى پیشەسازى و وزە و چەندین بابەتى دیکە لە ئەمریکا.

پێشتریش جێگرى وەزیرى بازرگانى چین رایگەیاند، ئەمریکا و چین گەیشتونەتە رێککەوتن لەبوارى بازرگانى و ئابورى لە قۆناغى یەکەمدا و تەنها واژۆکردنى ماوە.

ب.ب