سەردێڕ:

ئەڵمانیا.. لە تەقینەوەیەکدا کەسێک کوژرا و ٢٥ کەسیش برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-12-13

4930 جار خوێندراوەتەوە

ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند، بە هۆی تەقینەوەیەکەوە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کەسێک کوژرا و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

 سەرچاوەکان ئاماژەییان بەوەداوە تەقینەوەکە لە شاری بلانکبێرگی ڕۆژهەڵاتی ئەمانیا بووە، پۆلیسی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندووە، "هۆکاری تەقینەوەکە تا ئێستا دیارنییە".

 هیچ زانیارییەکیش دەربارەی دۆخی بریندارەکان و چۆنییەتی ڕوودانی تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزیش، ئەوفی بیکەر، وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا باسی لەوەکردووە، "ئەو شوێنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی تیادا ڕوویداوە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون بووە و لە ئێستاشدا باڵەخانەکە چۆڵکراوە".

هـ.ئـ