سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک بە ڕێگەیەکی جیاواز مارێکی گەورە بە دەستەکانی راودەکات

فۆتۆ: 
2019-12-13

25526 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ڕاوکردنی مارێکە لەلایەن پیاوێکی جوتیارەوە، کە بە بیرۆکە و فێڵێکی جیاواز مارێکی گەورە بە دەستەکانی راودەکات.

سۆمەریە نیوز دەربارەی ڤیدیۆکە نوسیوویەتی، مارەکە لە یەکێک لە کێڵگەکانی ڕوواندنی برنج بووە لە باشوری هیندستان، کاتێک جوتیاری کێڵگەکە مارەکە دەبینێت، بە ڕێگەیەکی جیاواز ڕاویدەکات.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە مارەکە لە حاڵەتی هێرشکردندایە، چەند جارێک هەوڵدەدات هێرش بکاتە سەر پیاوەکە بەڵام بێ سوود دەبێت.

جوتیارەکە بیرۆکەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە، بە چەند جارێک خولانەوە بە دەوری مارەکە و جێگیرکردنی مارەکە بەو ئامرازەی بەدەستییەوەیەتی هەوڵی سەرلێشیواندنی مارەکە دەدات.

لە کۆتاییدا کراسەکەی بەری دادەکەنێت و چەندجارێک دەیدات بە ڕوخساری مارەکەدا بە ئامانجی تێکدانی سەرنجی مارەکە، دواتر بە خێرایی مارەکە بەدەستەکانی دەگرێت.

کاتێک مارەکە بەرز دەکاتەوە دەبێتە جێگەی سەرنجی ئەو کەسانەی لەوێدان، کە قەبارەیەکی گەورەی هەیە، درێژییەکەی نزیکەی سێ مەتر و نیو دەبێت.