سەردێڕ:

بەریتانیا.. پارتی پارێزگاران زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردەوە

فۆتۆ: 
2019-12-13

17335 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردووەتەوە.

دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد و بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، لە ٦٥٠ کورسی پەرلەمان، پارتی پارێزگاران ٣٦٨ کورسی بەدەستهێناوە و پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنیش ١٩١ کورسی بەدەستهێناوە.

هاوکات، لە هەڵبژاردنەکاندا پارتی نیشتمانی سکۆتلەندی ٥٥ کورسی و پارتی لیبراڵی دیموکراتیش ١٣ کورسی بەدەستهێناوە. 

پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێنا و دەتوانێت بە زۆرینەی دەنگ،  پرسی چوونە دەرەوە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە تێپەڕێنێت. 

دوێنێ پێنچشەممە، خەڵکی بەریتانیا بۆ دیاریکردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەیەکەیان روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد و لە ماوەی پێنج ساڵدا بۆ سێیەمجار هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.