سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سوپاى سوریا لە قامیشلۆ ڕێگری لە هێزەکانى ئەمریکا دەکات

فۆتۆ: 
2019-12-12

7944 جار خوێندراوەتەوە

هێزى پاراستنى فڕۆکەخانەى قامیشلو کەسەربە سوپاى سوریان، ڕێگەیان نەدا کاروانێکى هێزەکانى ئەمریکا تێپەڕن ئەو هێزەیان ناچارکرد بگەڕێنەوە.

ئاژانسى ڕوسیاتودەى بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لەکاتى تێپەڕبوونى کاروانێکى هێزەکانى ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەى قامیشلو لە پارێزگاى حەسەکە، سەربازانى سوپاى سوریا کە ئەرکیان پاراستنى فڕۆکەخانەکەیە ڕێگەیان لێگرتوون و ئەمریکییەکانیان ناچارى گەڕانەوەکردووە.

ئاژانسەکە وێنەى ڤیدیۆیى هێزەکانى ئەمریکاى بڵاوکردووەتەوە کە لەنزیک فڕۆکەخانەى قامیشلو لەلایەن هێزە سورییەکانەوە ڕیگە بە تێپەڕبوونیان نادرێت و تانک و زرێپۆشە ئەمریکییەکانیش بەوئاراستەیەى لێوەى هاتوون دەگەڕێنەوە.