سەردێڕ:

چیرۆکى ئەو بەڕێوەبەرەى ​ساڵانە ٢٥٠ ڕۆژ لە بەسەرکردندەوەی کارمەندەکانیدا بەسەردەبات

فۆتۆ: 
2019-12-12

3156 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی گروپی هۆتێلەکانی ڕادیسۆن، بۆ بەسەرکردنەوەی کارمەندەکانی ساڵانە ٢٥٠ ڕۆژی لە گەڕان بە جیهاندا بەسەردەبات.

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، فریدریکۆ گۆنزالیز، پیاوێکى ئیسپانیی تەمەن ٥٥ ساڵە، سەرۆکی گروپی هۆتێلەکانی رادیسۆنە، کە ١٤٠٠ هۆتێلیان لە چەندین شوێنی جیهاندا هەیە، فریدریکۆ دەتوانێت بە ٤ زمان قسەبکات، ئەو بەڕێوەبەرە سەرەتای دەستپێکردنی گەشتەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی تەمەنی ١٨ ساڵ بووە، لەو کاتەوە تا ئێستا بەبێ ماندووبوون  گەشت دەکات. یەکەمین گەشتیشی لە ساڵی ١٩٨٢ لە باکوری ئینگلاند دەستپێکرد، ئەو کاتەی لە زانکۆی کۆمبلۆتینسی شاری مەدرید دەیخوێند.

فیردریکۆ باسی لەوەکردووە، "من هاتم بۆ کەمپی شيفيلد وتشسترفيلد، بۆ وەرگرتنی شوێنی مانەوە، بەڵام دواتر بینیم شتێک بڵاوکراوەتەوە بۆ خوێندکارە ئیسپانییەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانێکی شانشینە یەکگرتووەکاندا بمێننەوە و فێری ئینگلیزی ببن".

لەو ماوەیەشدا توانی فێری ئینگلیزی ببێت بە باشی، وتووشییەتی، "تەمەنم تەنها ٢٤ ساڵبوو، کاتێک ڕێکلامێکم بیتنی لە زانکۆکەمان دەربارەی هەبوونی هەلێکی کار لە کۆمپانیای برۆتيكتور و گامبل، کە پێویستییان بەو کەسانە بوو بە ئینگلیزی و ئیسپانی قسەدەکەن، کە چووم و چاوپێکەوتنم کرد، لێیان پرسیم دەتەوێت لە بواری بازاڕکاریدا کار بکەین یان لە داراییدا، منیش پرسیم بازاڕکاری چییە؟، چونکە ئەو کاتە نەمدەزانی بازاڕکاری چییە".

پاش گەڕان و لێکۆینەوە، فریدریکۆ بازاڕکاری هەڵبژارد و لە ئێستاشدا سەرۆکی گروپی هۆتێلەکانی ڕادیسۆنە.

باس لەوەشدەکرێت، "ئامادەبوونی ئەو بەڕێوەبەرە بۆ کارمەندەکانی وەک کابوسێک وایە، بۆیە هەرکاتێک ئەو بمێنێتەوە، هەوڵدەدەن زۆر بە میهرەبانانە هەڵسوکەوت بکەن، بەڵام لە ڕاستیدا تەرکیزییان دەشێوێت و ناتوانن وەک پێویست خزمەتگوزاری بە سەردانکەرەکانی دیکە بدەن".

لەگەڵ ئەوانەشدا باس لەوە دەکرێت، دوو شوێن هەن لە هۆتێلەکان کە کارمەندەکان لە کاتی ئامادەبوونی فریدریکۆدا تەرکیزیان ناشێوێت و دوودڵ نابن، ئەوانیش مەدرید و برۆکسلە، چونکە فریدریکۆ خۆی کە خاوەنی دوو خانووە لە هەریەک لەو دوو شارە، مەدریدیش ئەو شارەیە کە خۆی تیایدا لەدایکبووە و گەورە بووە، لە کاتێکدا بنکەی سەرەکی هۆتێلەکانی ڕادیسۆن لە بەلجیکایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە یەکەمین هۆتێلی کۆمپانیای ڕادیسۆن لە ساڵی ١٩٠٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بونیادنراوە، لە ئێستاشدا خاوەنی ٧ براندی جیاوازن ئەوانیش (ڕادیسۆن، ڕادیسۆن بلو، ڕادیسۆن کۆلێکشن، ڕادیسۆن ڕێد، کۆنتری ئین ئاند سویتس بای ڕادیسۆن، پارک ئین بای ڕادیسۆن و پارک پلازا)، زیاتر لا ١٤ هەزار کارەمەندی هەیە لە سەرجەم لقەکانیدا.

هـ.ئـ