سەردێڕ:

ئەلمۆنیتەر: هێزە کوردییەکان و دیمەشق بۆ فرۆشتنی نەوت لە دانوستاندان

فۆتۆ: 
2019-12-12

2392 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی ئەلمۆنيتەری ئەمريکی ڕايگەياند، هێزە کوردیيەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە نێوەندگيری ڕوسيا دانوستان لەگەڵ حکومەتی ديمەشقدا دەکەن بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر فرۆشتنی نەوتی کێڵگە نەوتييەکان.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە دوای کۆبونەوەی مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوريای ديموکرات و ئەليکساندەر چايکۆ فەرماندەی سەربازی ڕوسيا لە عامودا دێت، کە تيايدا ڕێککەوتن لەسەر جێگيرکردنی هێزەکانی ڕوسيا لە عامودا و تلتەمەر و عەين عيسا.

هاوکات لەماوەی ڕابردوودا ئەمريکا فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنەوە و دواتر بە فەرمانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە ژمارەيەک سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە کرانەوە بە مەبەستی پاراستنی کێڵگە نەوتييەکان.

تڕەمپ چەند جارێک باسی لەوەکردووە، ئامانجیان لەو هەنگاوە ئەوەیە کە کێڵگە نەوتیەکان نەکەونە دەست داعش و حکومەتی سوریا و داهاتەکەشی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت.