سەردێڕ:

پۆلیسى هەولێر: بەهۆى گڕگرتنى مۆلیدەیەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-12

11402 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرایکرد، بەهۆى گڕگرتنى مۆلیدەیەکەوە کوڕێک گیانی لەدەستدا باوکیشی بە سەختی بریندارە. 

شوان عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، کاتژمێر ٤ى پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گروپى نیشتەجێبونى ئاڵتون سیتی دوو، بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەک کوڕ و باوکێک سووتان و دواتر کوڕەکە گیانی لەدەستدا و باوکەشی بریندارە.

لەبارەى چۆنییەتى روودانى رووداوەکە، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى باسی لەوەکرد، دواى ئەوەى کارەباى نیشتمانى دەبڕێت، کوڕ و باوکەکە ئێشکگر دەبن و ویستوویانە مۆلیدەکە دابگیرسێنن، بەڵام لەکاتى تێکردنى گازدا، مۆلیدەکە گڕی گرتووە و دەستبەجێ کوڕەکە گیانى لەدەستداوەو لە ئێستاشدا باوکەکە لە ژێر چاودێریدایە و بارودۆخی باش نییە.