سەردێڕ:

بەریتانیا.. دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەردەوامە

فۆتۆ: 
2019-12-12

1801 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنچشەممە، خەڵکی بەریتانیا بۆ دیاریکردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەیەکەیان روویان لە سندوقەکانی دەنگدانکردووە و لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەمە سێیەمجارە هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەڕێوەبچیت.

ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە بەریتانیا دەستیپێكرد و تا ئێستا بەردەوامە، لەسەرانسەری ئینگلتەراو وێڵز وسكۆتلەنداو ئیرلەندای باكور ٦٥٠ بازنەى هەڵبژاردن بۆ دەنگدەران دانراوە و بڕیارە دوای کۆتایهاتنی پرۆسەی دەنگدان دەستبەجێ دەست بە ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بكرێت.

لە هەڵبژاردنەكانی بەریتانیادا كاندیدەكان لەسەر بردنەوەی ٦٥٠ كورسی پەڕلەمان كێبڕكێدەكەن و لەهەر بازنەیەكدا یەك كاندید كە زۆرینەی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت بۆ پەڕلەمان دەردەچێت، كێبڕكێیەكی توند لەنێوان هەریەكە لە حزبی كرێكارانی ئۆپزسیۆن و پارتی پارێزگاران هەیە و هەرچی پارتی پارێزگارانە بەسەرۆكایەتی بوریس جۆنسۆن، دەیەوێت لەڕیگەی بردنەوەی زۆرینەی كورسییەكانی پەڕلەمانەوە پرۆژەی چونەدەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا ناسراو بە (بركسیت) جێبەجێبكات، لەبەرامبەردا حزبی پارێزگارانی ئۆپزسیۆن بە ڕێبەرایەتی جێرمی كۆربین كەدەیانەوێت جارێكی دیكە پرۆژەی ناوبراو بگەڕیننەوە بۆ گەل و بەڕیككەوتنێكی نوێ ئەو پرۆژەیە جێبەجێبكرێت.

لەگەڵ ئەوەی ململانێ سیاسییەكانی سەبارەت بە پرۆژەی بركسیت هۆكاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو لەو وڵاتە، هاوكات بووتە ناونیشانی هەڵبژاردنەكە.

 بەپێی میدیا جیهانییەکان، لە كاتژمێرەكانی سەرەتای سبەینێدا ئەنجامەكان ئاشكرادەكرێن.

هەموو چوارساڵ جارێک هەڵبژاردنى پەڕلەمان لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەکانونى یەکەمى ئەمساڵدا ئەندامانى پەڕلەمان داواى دووبارە هەڵبژادنى پێشوەختەیانکرد،  ئەوەش دواى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى ساڵى ٢٠١٧ بوو کە لەسەرداواى ئەندامانى پەڕلەمان بەڕێوەچوو،  لەهەڵبژاردنەکەدا هەرهاوڵاتییەکى ئەو وڵاتە کەتەمەنى گەیشتبێتە ١٨ ساڵ مافى دەنگدانى هەیە، بۆ دەنگدانیش هاوڵاتییان پێویست ناکات هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکى کەسى لەگەڵ خۆیان بۆ دەنگدان بەرن، بەڵکو تەنها پرسیاى ناوى خۆیان و ناونیشانى نیشتەجێبوونیان لێدەكرێت.

إ.م