سەردێڕ:

حکومەتی ئێران رۆژنامەنوسێکی کوردی رادەستی تورکیا کردەوە

فۆتۆ: 
2019-12-12

5354 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئێران رۆژنامەنوسێکی کوردی باکوری کوردستانی رادەستی تورکیا کردەوە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش بە "تیرۆریست" ناوی دەبات.

 میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، رۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ، کە چەند ساڵێک لە هەرێمی کوردستان بووە، چەند رۆژێک لەمەوبەر هەوڵیداوە بچێتە ئەوروپا، بەڵام وڵاتی ئەرمینیا لەسەر سنوور دەستگیریکردووە و ڕادەستی ئێرانی کردووە، ئێرانیش ڕادەستی تورکیای کردووەتەوە.

 ئەو رۆژنامەنووسە پێشتر لەلایەن توركیاوە دووجار دەستگیركراوە و ماوەی ساڵ و نیوێك لە زیندانی توركیادا بوو، لەدوای ئازادبوونی هاتووەتە هەرێمی كوردستان و ماوەی چەند ساڵێك لە هەرێم کاری رۆژنامەنووسیی کردووە.

 دوای ڕادەستکردنەوەشی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە "تیرۆریستێکیان" دەستگیرکردووە.