سەردێڕ:

پۆلیسی سۆران: فێڵێکی نوێمان لەکاتی گۆڕینەوەی دراودا ئاشكراکردووە

فۆتۆ: 
2019-12-12

23030 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، حاڵەتێکی فێڵکردنی نوێیان لە گۆڕینەوەی دراودا ئاشکراکردووە و دوو کەسیشیان دەستگیرکردووە.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "تيمەكانمان لەنەهێشتنی تاوانی سۆران، حاڵەتێكی فێڵكردنی نوێیان ئاشكراکردووە، لەكاتی گۆڕینەوەی دراوەكان لەناو بازاڕ".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئەو تیمانە توانییان دوو كەس دەستگیربكەن لەكاتی ئەنجام دانی تاوانەكەدا، هەروەها دەستبگرن بەسەر بڕی ٣١٠هەزار دینار، كە بە تیپ لێكدرابوو بەشێوەیەك لەكاتی ژماردنی پارەكە دوو ئەوەندەی ژمارە ڕاستییەكە دەردەچوو".

 داواش لە هاوڵاتییان دەکەن، "ئاگاداری ئەم جۆرە فێڵە بن لەكاتی گۆڕینەوەی دراوەكاندا".


هـ.ئـ