سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: سیستمێکی نوێی کامێرای چاودێری دادەنرێت

فۆتۆ: 
2019-12-12

7428 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سیستمێکی نوێی کامێرای چاودێری لە شەقامەکانی شاری هەولێر دادەنرێت، کە دەتوانێت سێ جۆری سەرپێچی لە یەک کاتدا تۆماربکات.

فازل حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "ئەمرۆ، پێنج شەممە، بەشی کامیرای چاودێری هاتوچۆی هەولێر هەڵستان بە دانانی سیستمێکی تازەی کامیراکانی چاودێری، کە لە یەک کاتدا دەتوانێت 3 جۆری سەرپێچی تۆمار بکات".

وتیشی، "سەرپێچییەکان بریتین لە، یەکەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی تیژرۆییە بەر لە گەیشتن بە ترافیکلایت، دووەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی لێدانە لە چرای سووری ترافیکلایت، سێیەمیشیان سەرپێچی تیژرۆیی و لێدانە لە چرای سوور بەیەکەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، "کاتی ئێستادا وەک تێست لە ترافیکی 40 مەتری بەردەم هۆلی سعد عبداللە دانراوە، لەکاتی سەرکەوتنی سیستمەکەش لە شوێنەکانی تریش پەیڕەو دەکرێت".

باسی لەوەشکرد، "دانانی ئەوسیستمە تازەیە کاریگەری دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی تیژرۆییکردن لەسەر ترافیک لایتەکان بۆ گەیشتن بەترافیک بەر لە سووربونی".

هـ.ئـ