سەردێڕ:

پڕۆژەياسای چاکسازی گەیشتە پەڕلەمانی کوردستان

خوێندنەوەى یەکەمى بۆ دەکرێت
فۆتۆ: 
2019-12-12

1984 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆژەياسای چاکسازی گەیشتە پەڕلەمانی کوردستان و بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانى پەرلەمان بكات بە مەبەستی خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژه یاساكه.

پەرلەمانی کوردستان ڕاگەيەندراوێکی بڵاوکردەوە و تيايدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان پڕۆژە ياساکە گەیشتۆتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

هەر لە ڕاگەيەندراوەکەدا هاتووە، "بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانى پەرلەمان بكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژه یاساكه".

ئەوەش لە کاتێکدايە، دوێنێ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزيران پڕۆژەياسای چاکسازیی پەسەندکرا، و بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ڕایانگەیاند، حکومەت پرۆژەیاساکەى قۆرخکردووە بۆ ئەو لایەنانەى کە بەشدارن لە حکومەتدا و بە دەستکەوتى خۆیانى دەزانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، پڕۆژەکە بۆ چاکسازیی، گۆڕانکاریی و پێداچوونەوەیە بە موچەى سەرجەم سێکتەرەکاندا و بۆ ماوەی چوار مانگیش لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە، پڕۆژەیاسای چاکسازیى یەکێکبوو لەو پرۆژانەى بە هەڵواسراوى لە نێوان پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى وەزیراندا مابووەوە.