سەردێڕ:

سۆران.. کچێک پاش ددان کێشان گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-11

33233 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سۆران، عەبدۆ رۆستایی

لە گوندی هەتکەی سەر بە ناحیەی سیدەکانى سەر بە قەزاى سۆران، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ دوای کێشانی ددانی گیانی لەدەستدا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندی هەتکەی ناحیەی سیدەکان، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، پاش ئەوەی بەمەبەستی ددان کێشان سەردانی بنکەی تەندروستی ناحیەی سیدەکان دەکات، چەند کاتژمێرێک دوای ددان کێشان گیانى لەدەستدا.

 کەسوکاری کچەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان ڕاگەیاند، سەرەتا کە یەکەم دەرزى بەنجی بۆ کراوە تەندروستی تێکچووە و پەستانی خوێنی دابەزیوە، پاش کەمێک لە ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەی، پزیشکەکە بەنجی دووەمی بۆ کردووە و ددانی بۆ کێشاوە، پاش ئەوەی چوونەتەوە ماڵەوە، دووبارە دۆخی تێکچووەتەوە و بەر لە گەیاندنەوەی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 باسیان لەوەشکرد، "سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین، چۆن دەکرێت پاش تێکچوونی بارودۆخی، هێشتا بەنجی دووەمیان بۆ کردبێت و ددانیان بۆ کێشابێت".

هاوکات، پزیشکی بنکە تەندروستییەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو لە ئێستادا قسە لەسەر بابەتەکە ناکات و چاوەڕیی ئەنجامی پزیشکی دادوەری دەکات.

هـ. ئـ