سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ئەیلول
فۆتۆ: 
2019-12-11

42752 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە،  موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، ١٢ى کانونى دووەمى ٢٠١٩،  موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٩یە و دەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.