سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانى: بڕیاری نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە کوردیەکان مەترسیدارە

فۆتۆ: 
2019-12-11

8880 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ڕایگەیاند، بڕیاری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچەکانی باکوری سوریا کارێکی مەترسیدارە.

مەزڵوم کۆبانى فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردەوە، داوا لە وڵاتانى روسیا و ئەمریکا دەکەین رێگری لە گۆڕانکارییە دیمۆگرافیەکان بکەن، چونکە ئەوان بەرپرسیاری رێککەوتنی ئاگربەستن لە سوریا و نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچەکانى گرێ سپی و سەرێکانی بە واتای گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه ‌دێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، "داوا لە ئەمریکا و روسیا دەکەین لەو ڕووەوە بە ئەرکی خۆیان هەستن و رێگری لەو هەنگاوە بکەن، لە بری ئەوەش کارئاسانی بکەن بۆ ئەوهاوڵاتیانەى کەخاوەنى ڕەسەنى ئەو ناوچانەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر خاکەکانى خۆیان".

ئەوەش دوایی ئەوە دێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم هەفتەیەدا رایگەیاند، تورکیا پرۆژه‌یەکى دروستکدنى یەکەى نیشته‌جێبونی نوێی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە دەخاتە بوارى جێبەجیکردن کە لە پاش له‌شكركێشییه‌كانی مانگی تشرینی یەکەمدا کەوتونە دەستی تورکیا.