سەردێڕ:

پێنج زانیاری لەبارەی شێرپەنجەی پێستەوە

فۆتۆ: 
2019-12-11

10315 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی پێست یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان و پێویستە هەموو کەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەبێت، چونکە ئەگەر زوو دیاریبکرێت ئەوا ئەگەری چاكبوونەوە لێی زیاتر دەبێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج زانیاری گرنگکردووە لەبارەی شێرپەنجەی پێستەوە کە پێویستە هەموو کەسێك بیانزانێت، بەم جۆرە:

١شێرپەنجەی پێستی پێشکەوتوو یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە چونکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

٢دەکرێت بڵاوبێتەوە بە بەشەکانی دیکەی جەستەدا لەڕێگەی دەمارەکان و گرێ لیمفاوییەکاندا.

٣ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن مەترسیی تووشبوون بەشێرپەنجەی پێست زیاتربێت:

بۆماوەیی

بوونی خاڵ و نیشانە

پێستی سپی

پێستێك کە خۆر زیانی پێ گەیاندبێت

سیستمی بەرگری لاواز

٤نیشانەکانی شێرپەنجەی پێست:

شێرپەنجەی پێست بە خاڵ یان نیشانەیەك دەستپێدەکات، دواتر گەورەدەبێت و رەنگەکەی دەگۆڕێت و دەبێت بە برینی.

خوێنبەربوون و خوران

دروستبوونی پەڵەی شین لەسەر پێست

ماندوێتی و دابەزینی کێش

٥. زانینی قۆناغەکانی شێرپەنجە گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرەوپێشچوونی نەخۆشەکە، ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی کە دەبێت بیانزانیت.