سەردێڕ:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی چاکسازی کۆدەبێتەوە

دۆخی هەرێم
فۆتۆ: 
2019-12-11

1430 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پڕۆژەی چاکسازییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، کە یەکێک لە پرسەکانیش پڕۆژەی چاکسازی دەبێت.

پڕۆژە یاسای چاکسازى یەکێکە لەو پرۆژانەى بە هەڵواسراوى لە نێوان پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى وەزیراندا ماوەتەوە، تائێستاش بۆ پەسەندنەکردنى چەند بیانوویەک دەهێنرێتەوە.

پڕۆژەکە بۆ چاکسازییە لە موچەخۆران و گۆڕانکارى و پێداچوونەوە بە موچەى سەرجەم سێکتەرەکان.

زیاتر لە چوار مانگ بەسەر پێكهێنانی حكومەتى هەرێمدا تێپەڕیوە و تا ئێستا چارەنووسی پڕۆژەكە دیارنیە، لە ئێستادا پرۆژەكە لەبەردەستی لیژنەی چاكسازیی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمدایە.