سەردێڕ:

كەرکوک.. داعش هێرشى کردووەتە سەر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

لەسەر رێگاى کەرکوک -دوبز
فۆتۆ: 
2019-12-10

8804 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

چه‌كدارانی داعش له‌ قه‌زای دوبزی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك هێرشیانكردووەتە‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، كاتژمێر هەشت و ٢٠ خوله‌كی ئه‌مشه‌و چەکدارانى داعش له‌ نزیك گوندی حه‌تین له‌ سنوری قه‌زای دوبز باکورى کەرکوک هێرشیان کردووەتە سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیس له‌سه‌ر رێگای گشتیی نێوان كه‌ركوك - دوبز و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بووه‌.

وتیشى، دوو پۆلیسی سه‌ربه‌ سریه‌ی یه‌كی فه‌وجی یه‌ك له‌ لیوای ٤ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی ٦ بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای هێرشه‌كه‌ راسته‌وخۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق بۆ گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانی داعش بە ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه‌.

‌بەپەلە