سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک لەبری پەنجەی دەستی پەنجەی قاچیان بۆ داناوە

فۆتۆ: 
2019-12-10

17950 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکەکان بیرۆکەیەکی نوێیان تاقیکردووەتەوە بۆ پەنجەی دەستی پیاوێک کە بە هۆی کارەکەیەوە قرتابوو، پەنجەی قاچیان بۆ شوێنی پەنجە قرتاوەکەی دەستیان داناوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "فۆکس نیوز"، لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا لە مانگی نیساندا ئایدن ئایکنز لەکاتی ئامادەکردنی دیارییەک لە تەختە بۆ خۆشەویستەکەی، پەنجەی دەستی بە یەکێک لە ئامێرەکان دەقرتێت.

ئایکنز لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆیدا وتوویەتی "بینیومە پەنجەم دەفڕێت، سەرەتا وام هەستکردووە پارچەیەک داربێت پەڕیوە، بەڵام پەنجەم بووە".

بەڵام پەنجە قرتاوەکەی ون دەبێت و ناتوانرێت بە خێرایی بخرێتە نەشتەرگەرییە و چارەسەربکرێت، هەربۆیە پزیشکەکان ناچاردەبن بیر لە جێگرەوەیەکی تر بکەنەوە بۆ پەنجە قرتاوەکەی.

پاش ئەوەی بۆ چەند مانگێک بەبێ پەنجە بووە، لە مانگی ئابی ڕابردوودا پزیشکەکان پەنجە گەورەی قاچی راستییان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لە نەخۆشخانەی زانکۆی میشیگان، خستووەتە شوێنی پەنجە قرتاوەکەی دەستی.

دوای سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە ئایدن بۆماوەی چەند مانگێکە دەرمانی چارەسەر بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکانی ئەو پەنجەیەی، تا لە ماوەیەکی کەمدا دەستی شێوەی سروشتی وەربگرێت بەتایبەت لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا، ئەمە لەکاتێکدا بۆ لەمەودوا قاچی راستی چوار پەنجەی دەبێت.

ئ.ل