سەردێڕ:

ئەمریکا سزای بەسەر بەرپرسێکی سعودییەدا سەپاند

فۆتۆ: 
2019-12-10

4055 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کونسوڵی پێشووی سعودییەیان لە ئەستەنبۆڵ کردووەتە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، "محەمەد عوتەیبی، کونسوڵی پێشووی سعوودییە لە ئەستەنبۆڵ، دەخاتە ناو لیستی سزاکانییەوە"، بەهۆی تێوەگلانی لەپێشێلکارییەکانى دژی مافەکانی مرۆڤ، دەربارەی هەبوونی پێشینەیەک لەسەر کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسى سعودیە.

ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆیانەوە بڵاوییان کردووەتەوە باسییان لەوە کردووە، ئەم ڕێکارە "هەنگاوێکی گرنگە لە کاردانەوەى کوشتنی خاشقچی، کە تاوانێکی ناشرین و قبوڵنەکراو بوو".

وتووشییەتی، "ئەوەش حکومەتی سعودییە هاندەدات بۆ دادگایی کردنێکی تەواو و دادپەروەرانە و ڕوون، بۆ ئەو کەسانەی بەرپرسن لە کوشتنی خاشقچی و هەموو ئەوانەش کە تێوەگلاون".

خاشقچی لە رۆژی سێشەمە،٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، دوای ئەوەی سەردانی کونسوڵخانەی سعودییەی کرد لە ئەستەنبوڵ بێسەروشوێن بوو، تا ئەو ئەکاتەی بەرپرسانی سعودییە ھەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، جەمال خاشقچی بەھۆی شەڕ و دەمەقاڵەوە لەناوکونسوڵخانەکەیاندا لە ئەستەنبوڵ گیانی لەدەستداوە، بێ ئەوەی زانیاری لەبارەی تەرمەکەیەوە بخەنەروو.