سەردێڕ:

خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى بە سەرۆکوەزیرانى ئیسیوپیا بەخشرا

بۆ ساڵى ٢٠١٩
فۆتۆ: 
2019-12-10

1326 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى هەوڵەکانى لەبەرجەستەکردنى ئاشتى، لە مەراسیمێکدا لە ئۆسلۆى پایتەختى نەرویج، خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى ساڵى ٢٠١٩ بە ئابى ئەحمەد سەرۆکوەزیرانى ئیسیوپیا بەخشرا.

 وەرگرتنى خەڵاتەکە لە لایەن ئابى ئەحمەدەوە، کە لە مانگى ئۆکتۆبەرى رابردوودا ناوى دیاریکرا بۆ وەرگرتنى خەڵاتەکە، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە چارەسەرى کیشەى سنورى نێوان ئیسیوپیا و ئەریتیریاى کردووە و کۆتایى بەو شەڕە هێناوە کە ٢٠ ساڵ بەردەوامبوو.

ئابى ئەحمەد، تەمەنى ٤٣ ساڵە و بچوکترین سەرۆک وەزیرانى کیشوەرى ئەفریقیایە.

هاوکات لیژنەى دابەشکردنى خەڵاتەکە لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانج لە دابەشکردنى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى، دەرخستنى هەوڵ و کۆششى هەموو ئەو کەسانەیە کە لە پێناو بەرجەستەکردنى ئاشتى و ئاشتەوایى لە ئیسیوپیا و ئەفریقیا کاردەکەن.

خەڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى، خەڵاتێکى ساڵانەیە و دەدرێتە ئەو کەس و دەستە و ڕێکخراوانەى ڕۆڵیان لە چەسپاندنى دیموکراسى، و بەرقەرارکردنى ئاشتیدا گێڕاوە، خەڵاتە بریتییە لە بڕوانامەیەک و مەدالیایەکى ئاڵتون و بڕێک پارە.