سەردێڕ:

چیلی.. فڕۆکەیەک بە ٣٨ سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوو

فۆتۆ: 
2019-12-10

14782 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی سەربازیی وڵاتی چیلی کە ٣٨ سەرنشینی تێدابوو، لە شەوی ڕابردووەوە پەیوەندییەکانی پچڕاوە و دیارنەماوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی سەربازی چیلی بە ٣٨ سەرنشینەوە، لە ڕێگایاندا بۆ بنکەی ئەنتارکتیک، پەیوەندەییەکانی بە بنکەوەوە پچڕاوە و بێسەروشوێن بووە.

هاوکات، بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە، کۆتا پەیوەندیی کە لە فڕۆکەکەوە بەدەستیان گەیشتووە لە کاتژمێر ١٢ و ١٣ دەقەی شەوی ڕابردوو (بەکاتی کوردستان) بووە.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا ٤ کەشتی و ١٠ فڕۆکە بەرەو ناوچەکە (کە دەکەوێتە ناو زەریاوە) بە ئامانجی دۆزینەوە و دەسکەوتنی سەرەداوێک لەبارەی فڕۆکەکەوە، بەڕێککەوتون و بەدوایدا دەگەڕێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئاژانسی کەش و هەوای وڵاتەکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کە کەش و هەوای ئەو ناوچەیەی فڕۆکەکە کۆتا پەیوەندی تێدا ئەنجامداوە جێگیربووە و هیچ نیشانەیەکی حاڵەتی نائاساییان تێدا بەدینەکردووە.

هـ.بـ