سەردێڕ:

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی چاکسازی کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-10

4169 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پڕۆژەی چاکسازییە.

سبەینێ چوارشەممە، ١١ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، کە یەکێک لە پرسەکانیش پڕۆژەی چاکسازی دەبێت.

پڕۆژە یاسای چاکسازى یەکێکە لەو پرۆژانەى بە هەڵواسراوى لە نێوان پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى وەزیراندا ماوەتەوە، تائێستاش بۆ پەسندنەکردنى چەند بیانوویەک دەهێنرێتەوە.

پڕۆژەکە بۆ چاکسازییە لە موچەخۆران و گۆڕانکارى و پێداچوونەوە بە موچەى سەرجەم سێکتەرەکان.

زیاتر لە چوار مانگ بەسەر پێكهێنانی حكومەتى هەرێمدا تێپەڕیوە و تا ئێستا چارەنووسی پڕۆژەكە دیارنیە، لە ئێستادا پرۆژەكە لەبەردەستی لیژنەی چاكسازیی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمدایە.