سەردێڕ:

سبەینێ پەرلەمانى عێراق كۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-10

1009 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمان دەدات.

بەپێى خشتەى کارەکانى دانیشتنى سبەینێ چوارشەممە ١١ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩، سێ تەوەر باس دەکرێت، کە یەکەمیان دەنگدانە لەسەر پێشنیازى یاساى هەموارى دووەمى یاساى قەرەبوکردنەوەى زیانلێکەوتوانى شەرى داعش و پرۆسە سەربازییەکان ژمارە ٢٠ى ساڵى ٢٠١٩ کە لە سێ مادە پێکهاتووە.

تەوەرى دووەم بەپێى خشتەى کارەکانى دانیشتنى پەرلەمان، پرۆژە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەردەدرێت کە لە ٥٠ مادە پێکهاتووە.

هاوکات تەوەرى سێیەمیش گفتوگۆى چەند بابەتێکى گشتى دەکرێت و دانیشتنەکەش کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ دەستپێدەکات.

ب.ب