سەردێڕ:

چیک.. پیاوێک شەش کەسی لە نەخۆشخانەیەکدا کوشت

دیمەنی بەردەم نەخۆشخانەکە، پۆلیس دەوریداوە
فۆتۆ: تویتەری پۆلیسی چیک
2019-12-10

5004 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕۆژهەڵاتی چیک، پیاوێک بە دەسترێژی گوللە شەش کەسی لە نەخۆشخانەیەکدا کوشت و دواتر، خۆیشی کوشت.

پۆلیسی چیک لە تویتەر بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئۆستراڤا لە ڕۆژهەڵاتی چیک، پیاوێک بەلانی کەمەوە شەش کەسی کوشتووە و دواتریش، فیشەکێکی بە سەری خۆیەوە ناوە و خۆیشی کوشتووە.

ئەندرێی بابیس، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، دەستڕێژییەکە لە ژوورێکی چاوەڕوانی ناو نەخۆشخانەکە بووە و هێرشبەرەکە لە نزیکەوە فیشەکی بەسەری خەڵکەکەوە ناوە.

وەزیری تەندرووستی وڵاتەکەش بە میدیاکانی وتووە، ژمارەی کوژراوەکان شەش کەسن، بەڵام چونکە برینداریش بوونی هەیە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیە لە ئارادایە.