سەردێڕ:

سەرۆکایەتى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان جگە لە نەوەى نوێ کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-12-10

4718 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

 لەبارەى هاوپەیمانێتى فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان جگە لە نەوەى نوێ، کۆبووەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، کۆبوونەوەکە داخراوبووە و لەبارەى درووستکردنى هاوپەیمانێتییەکەوە لە بەغدا بۆ پشتیوانى و پشتگیریکردن لە رێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا لە بارەى بودجە، کۆبوونەتەوە.

وتیشی، هەریەک لە پارتى، گۆڕان، یەکێتى، یەکگرتوو و کۆمەڵ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەدا.

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، شاندى هەرێم و بەغدا سەبارەت بە بودجە ڕێککەوتن و هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات و حکومەتى هەرێمیش داواى لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کردووە کاتێک پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستاندا، هاوکار و پشتیوان بن.