سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: بڕیاری زیادکردنی سزای به‌سه‌رچوونى مۆڵەتی شۆفێری ڕاگیرا

تا  مانگی ١٢ی  ٢٠٢٠ جێبەجێناکرێت
فۆتۆ: 
2019-12-10

19071 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، بریاری زیادکردنی سزای به‌سه‌رچوونى مۆڵەتی شۆفێری لە ئێستادا ڕاگیراوە و تا مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ جێبەجێناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران وهاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی ده‌رچووبوو به‌بڕیاری وه‌زیری ناوهخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراوە تا  رۆژی ٥/١٢/٢٠٢٠ .

ئەوەشی تێدا هاتووە، "داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌ی ئەم ساڵه‌دا سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان و ‌لۆد دروست نه‌كه‌ن له‌سه‌ر لیژنه‌كانی پشكنینی چاو و به‌شی مۆڵه‌ت".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت هاتوچۆی هەرێم بڕیاریدا هەر کەسێک مۆڵەتەکەى بەسەرچووبێت و نوێی نەکردبێتەوە بۆ هەر ساڵێک لە بەرواری بەسەرچوونەکەیەوە بڕی ٣٠ هەزار سزای دارایی بدات.