سەردێڕ:

​سبەی موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-12-10

73442 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە،  موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، ١١ى کانونى دووەمى ٢٠١٩،  موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٩یە و دەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.